ئایا قاوە کاریگەری لەسەر هاوسەنگی جەستە هەیە؟

AM:09:12:11/03/2025

1076 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەک کاریگەری خواردنەوەی قاوە لەسەر دۆخی جەستەیی و هاوسەنگی بە تایبەت لە کەسانی بەساڵاچوودا ئاشکرا دەکات.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری"Experimental Gerontology" بڵاوکراوەتەوە، پسپۆران ئاماژەیان بەوە کردووە قاوە کاریگەرییەکی کەمی لەسەر هاوسەنگی جەستە هەیە بەتایبەتی لە کەسانی بە تەمەندا.

توێژینەوەکە لەسەر ٢٢ کەسی بەساڵاچووی تەندروست ئەنجامدراوە کە تێکڕای تەمەنیان ٦٨ ساڵ بووە، بەشداربووان لە رۆژێکدا دوو بۆ چوار کوپ قاوەیان خواردووەتەوە.

پاشان داوا لە بەشداربووان کراوە کە تاقیکردنەوەی هاوسەنگی و دۆخی جەستەیی لە ژێر هەندێک بارودۆخدا ئەنجام بدەن، وەک وەستان بە چاوی داخراو، یان وەستان لەسەر ڕوویەک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.

لە ماوەی توێژینەوەکەدا، توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە قاوە کاریگەرییەکی کەمی لەسەر کۆنترۆڵکردنی دۆخی جەستەیی و هاوسەنگی لە کەسانی گەورەساڵدا هەبووە، ئەو بەشداربووانەی قاوەیان خواردووەتەوە ئاستەکانیان زۆر هاوشێوەی ئەو کەسانە بووە کە قاوەیان نەخواردووەتەوە.

ئاماژە بەوە کرا قاوە ئەگەر بە بڕێکی گونجاو بخورێتەوە کاریگەرییەکی کەمی هەیە لەسەر دۆخی جەستە و کۆنترۆڵکردنی هاوسەنگی، لەگەڵ ئەوەشدا زیان بە جەستە ناگەیەنێت.