تێبینی ئەوەت کردووە لە مانگی رەمەزاندا زیاتر ئارەزووی خواردنی
شیرینی دەکەیت بەتایبەتی
کاتی ڕۆژوو شکاندن.
بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "bbc" زۆرێک لە ڕۆژووان زۆر ئارەزووی خواردنی
شیرینی دەکەن، لەم بارەیەوە ریم عەبدوڵا پسپۆڕی خۆراک رایگەیاند " کێشەکە لە
شێوازی خواردنی خۆراکدایە، بۆ نموونە کاتێک کەسێک لە کاتی ڕۆژوو شکاندن بڕێکی زۆر
خورما دەخوات شکرە سادەکان دەچێتە جەستەیەوە ئەمەش دەبێتە هۆی هاندانی و زیادکردنی
ئاستی ئەنسۆلین لە خوێندا، ئەمەش وادەکات کەسەکە پێویستی و خواستی لەسەر خواردن بە
شێوەیەکی گشتی هەبێت و شیرینیەکان بە تایبەتی"
ئاماژەی بەوەشکرد
ئەو هەڵەیەی کە زۆربەی کەس ئەنجامی دەدەن ئەوەیە کە دوای خواردنی خورما راستەوخۆ شەربەت
دەخۆنەوە بەتایبەت ئەو شەربەتە ئامادەکراوانە کە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە، ئەمەش
وادەکات پەنکریاس بە خێرای ئەنسۆلین دەربدات، بەم شێوەیەش زیان بە جەستە دەگەیەنێت.
ئەو پسپۆڕە هۆکاری
زیادەڕۆیی خواردنی شیرینی لەلایەن هەندێک کەسەوە لە مانگی ڕەمەزاندا گەڕاندووەتەوە
بۆ زیادبوونی پێویستییان بە شەکر وەک کاردانەوەی جەستە دوای ئەوەی ئاستی شەکر کەمبووەتەوە
لە جەستەی بە درێژایی ماوەی ڕۆژووگرتن.
ئەوەشی روونکردەوە " باشترە ڕۆژووگر بە یەک خورما ڕۆژووەکەی بشکێنێت
و لەگەڵ خواردنی ئەو خۆراکانەی پڕۆتینیان تێدایە، وەک خواردنی مریشک، ماسی، گۆشت، یان
تەنانەت پەرداخێک شیر، چونکە تێکەڵکردنی شەکرە سادەکان و پرۆتین نابێتە هۆی زیادبوونی
ئاستی ئەنسۆلین لە خوێندا و هەستکردن بە تێربوون زیاد دەکات، لە هەمان کاتدا
ئارەزووی خواردی شیرینی کەمدەکاتەوە"