رەوەند بەرهەمێکی نوێی بەناوی ' کۆتایی هات ' بڵاوکردەوە

PM:02:54:02/02/2025

1076 جار خوێندراوەتەوە

رەوەند جەلال یەکێک لە ئەستێرەکانی بەرنامەی خۆشترین دەنگی ئێن ئاڕتی دوو، بەرهەمێکی نوێی بە ناوی "کۆتایی هات" بڵاوکردەوە.

گۆرانییەکە لە هۆنراوەی ئەحمەد محەمەدە، سرود ئیسماعیل ئاوازەکەی بۆداناوە، لەلایەن هەردی عەلییەوە کاری میوزیکی بۆ کراوە،

رەوەند جەلال یەکێک بوو لە بەشداربووە دیارەکانی بەرنامەی خۆشترین دەنگی ئێن ئاڕتی دوو، لە گروپەکەی دیاری قەرەداغییەوە توانی تاکو قۆناغی سێیەم بڕوات و گۆرانییەکانی دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی لە سۆشیال میدیادا دروستکردبوو.