فيلمى 'خۆری ناو سێبەر' نمایش دەکرێت

PM:08:52:28/01/2025

1460 جار خوێندراوەتەوە

له رۆژی جیهانی شێرپەنجەدا له بەرواری چواری شوباتی ٢٠٢٥، لە ژێر ناونیشانی "خەمی هیوا خەمی هەموومانە"، فیلمی خۆری ناو سێبەر لەسلێمانی نمایش دەکرێت.

رێبوار محەمەد، نووسەر و دەرهێنەری فیلمەکە بە ئێن ئاڕتی دووی راگەیاند: "فیلمی خۆری ناوسێبە ر ٢٣ـیەمین بەرهەمی گروپی هونەری خێزانە، ناوەڕۆکی ئەم فیلمە باس لە چەند چیرۆک و بەسەرهاتی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە دەکات کە هەزاران چیرۆک لە پشت ئەو نەخۆشییەوە هەیە و بەداخە وە شێرپەنجە بووە بە دیاردە لە ناو کۆمەڵگەکەمان".

وتیشی، لە ناو فیلمەکەدا باس لە چەند پەیامێک دەکات سەبارەت بە رێنمایی و گرنگیدان بە تەندروستی و پشکنینی پێشوەختە بۆ هاوڵاتیان. ئاماژەی بەوەشکرد: "لە ٢٠٢٥/٢/٤ رۆژی سێشەممە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی سینەما سالم بێ بەرامبەر نمایش دەکرێت".

فیلمەکە لە دەرهێنان و نووسینی رێبوار محەمەدە، وێنەگرتن و مۆنتاژی لەلایەن باوەڕ رەفیقەوە بۆ ئەنجام دراوە، ماوەی فیلمەکە ٩٠ خولەکە و لە ناو شاری سلێمانی کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، هەریەک لە هونەرمەندان "حيكمەت هندى، بەيان زەريفى، دايكى ئاريان، رێبوار محەمەد، ئارەزوو کاکە برا و کۆمەڵێک ئەکتەری دیکە بەشدارییان تێدا کردووە.