هۆکارەکانی خوێنبەربوونی لووت و شێوازی چارەسەرکردن

PM:12:43:12/01/2024

7424 جار خوێندراوەتەوە

خوێنبەربوونی لووت لە وەرزی زستاندا زۆر باوە، بەتایبەت بۆ هەندێک کەس، خوێنبەربوونی لووت بە هۆکاری زۆر روودەدات، بەڵام هۆکاری تایبەتیش هەیە وەک بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەندێک دەرمان، یان تەنانەت برینداربوون کە بەهەمان شێوە دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی لووت.

خوێنبەربوونی لووت کە بەهۆی هەوای ساردەوە دروست دەبێت زۆر باوە، منداڵیش زۆرترین رێژەی تووشبوونیان هەیە، هۆکارەکەی ئەوەیە هەوای سارد ناو لووت وشک دەکاتەوە، هەروەها سروشتی پەردەی چڵکدار کە ناوپۆشی لووت دەکات پێویستی بە شێ هەیە بۆ ئەوەی دەردراوی ئاسایی بەرهەم بهێنێت.

هەوای وشک وا دەکات چڵمی لووت بەو شێوەیەی کە پێویستە لە ناو لووتدا کار نەکات، هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی برینی ناو لووت، ئەمەش دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی زۆر، بە پێچەوانەی هەوای گەرمەوە کە شێ بەرهەمدەهێنێت، رێژەی خوێنبەربوونی لووت لە زستاندا زیاد دەکات، لەگەڵ زیادبوونی بەرکەوتن بە سەرما یان گیرانی لووت.

دەکرێت رێگری بکرێت و بەرکەوتنی لووت بەم حاڵەتە کەم بکرێتەوە بە شێدارکردنی بەردەوامی لووت و دوورکەوتنەوە تا دەتوانرێت لە ماددە هەستیارییەکانی وەک بۆن و دوکەڵ و بخور، لە هەمان کاتدا هەڵمژینی هەڵمی ئاو و نەچوونە دەرەوە لە کەشوهەوای زۆر سارددا و خواردنەوەی بڕێکی زۆر لەو شلانەی کە پەردەی چڵمی ناوپۆشی لووت شێدار دەکەن.
H.Y