پیاوان هەرگیز بیر لە جیابوونەوە ناکەنەوە ئەگەر ئەم تایبەتمەندییانە لە خانمەکەیاندا هەبێت

PM:10:56:29/09/2023

1556 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کردار کە ژن ئەنجامیان دەدات وا دەکەن پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەی تێک بدات، بەڵام هەندێک تایبەتمەندی تر وای لێدەکات زیاتر سەرنجی رابکێشێت و خۆشیبوێت تا ئەو رادەیەی کە بیر لە جیابوونەوە نەکاتەوە.

ماڵپەڕی "یاسمینا" لە بابەتێکدا چەند تایبەتمەندییەک دەخاتە روو کە وا لە خانمان دەکات زیاتر بچنە دڵی پیاوەکانیانەوە، کە بریتیین لە:

١. ئەرێنی بوون، کاتێک پیاو تووشی کێشەیەک دەبێتەوە یان بە کاتێکی ناخۆشدا تێدەپەڕێت نایەوێت گوێی لە گلەیی ژنەکەی بێت، بۆیە پیاو دەیەوێت لەو کاتەدا پاڵپشتی بێت و بە ئەرێنی لەگەڵیدا بیر بکاتەوە.

٢. ژنێکی ئارام و لەسەرخۆ، بەتایبەتی لە کاتی کێشە و ناخۆشییەکدا، ئەو خانمانەی بتوانن کۆنترۆڵی تووڕەییان بکەن وهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە بدەن زیاتر خۆشەویستتر دەبن.

٣. شەرمنی، بەتایبەتی لەگەڵ کەسانی تردا، زیاتر وا لە پیاوان دەکات هەست بکەن پەیوەندییەکەیان پارێزراوە چونکە خانمانی شەرمن لەگەڵ کەسانی تردا زۆر قسە ناکەن بەتایبەت رەگەزی بەرامبەر.

٤. غیرە کردن بەڵام دڵپیسی نا، پیاوان دەیانەوێت خانمەکەیان غیرەیان لێ بکات چونکە بە دەربڕینی خۆشەویستی زۆری دەزانن، بەڵام نەک زیادەڕەوی تیدا بێت و ببێت بە دڵپیسی.

M.B