ئەمڕۆ ١٢ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی دیاریی کورد
حەمە جەزادا تێپەڕی، کە بەهۆی نەخۆشییەوە ناوبراو کۆچی دوایی کردووە.
حەمە جەزا عەلی لە ساڵی ١٩٤٩ لە شاری سلێمانی
لەدایکبووە، لە منداڵییەوه ئارەزووی هونەر و گۆرانیوتنی کردووە، لە ساڵی ١٩٦٩دا دەبێتە
ئەندامی "تیپی هونەر و وێژەی كوردی” و لەگەڵ هاوتەمەنەكانی خۆیدا وەك "عوسمان عەلی”،
"سەلاح مەجید”، "حەمەی نێرگز” بەشداریی چەندان ئاهەنگی موزیكی دەكات.
حەمە جەزا لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە
و دوو کوڕ و چوار کچی هەیە، لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا لەگەڵ خێزانەكەیدا
چوونەتە ئەورووپا و دواتر گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و لە سلێمانی نیشتەجێبوون،
نزیكەی نۆ ساڵیش لە هەولێر ژیاوە.
ئەم هونەرمەندە لە ڕۆژی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٠دا، بەهۆی
نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
ئ.ل