سیر بە یەکێک لە سەوزەکان دادەنرێت کە بۆ خۆشکردنی تامی خواردن بەکاردەهێنرێت، بەڵام دەتوانرێت بۆ زیاتر دەستکەوتنی سوودەکانی بە گەدەی بەتاڵ بیخۆن.
ماڵپەڕی وێب توبی پزیشکی ئاشکرایکردووە، خواردنی سیر کە نەهاڕڕابێت یان ورد نەکرابێت زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت و هۆکار دەبێت بۆ دڵە کزێ، هەر بۆیە باشترە سیری هاڕڕاو لەگەڵ تەماتە یان خواردنێکی تردا بە گەدەی بەتاڵ بخورێت، کە ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت:
یەکەم: تەندروستی ئێسک باش دەکات.
دووەم: ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە لە ژنانی دووگیاندا کەمدەکاتەوە.
سێیەم: دڵ بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.
چوارەم: گەشەی خانەی شێرپەنجەیی کەمدەکاتەوە.
پێنجەم: ڤیتامین بی شەش و بی یەک و کالسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆر و ئاسن لەگەڵ مەنگەنزی بۆ جەستە دابین دەکات.
شەشەم: لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و خڵەفان دەتپارێزێت.
حەوتەم: پارێزگاریی لە تەندروستیی پێست دەکات و لە زوو پیربوون دەیپارێزێت.
ئ.ل