کۆمسای کۆمەڵێک نهێنی لە بارەی ژیانییەوە ئاشکراکرد

PM:05:10:06/09/2022

49976 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ کۆمسای لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، وەڵامی کۆمەڵێک لە هەوادارەکانی داوەتەوە و تیایدا کۆمەڵێک نهێنی ژیانی تایبەتی و هونەریی ئاشکراکردووە.

لە بارەی ئەو دەنگۆیانەوە کە دەوترێت کۆمسای منداڵێکی کچی هەیە وتوویەتی "ئەو قسەیە راست نییە و هیچ منداڵێکم نییە".

یەکێک لە هەوادارەکانی لە کۆمسای پرسیوە لە چ بەشێکی کوردستان دەژی؟ کۆمسای وتوویەتی "باوکم خەڵکی باشورە و دایکم رۆژهەڵاتییە، منیش خۆم بە خەڵکی هەر چوار پارچەکەی کوردستان دەزانم، لە ئێستاشدا لە یەریڤان دەژیم".

لەبارەی ئاستی خوێندنیەوە کۆمسای ئاشکرایکردووە، دوو ساڵە زانکۆی تەواو کردووە و بەشی بازرگانی و وەرگێڕانی ئینگلیزی تەواو کردووە، لە ئێستاشدابۆ بەشی پزیکشی دەخوێنێت.

بەشێک لە هەوادارەکانی پرسیاریان لە بارەی کارە هونەرییەکانەوە لێکردووە، ئەو خانمە هونەرمەندە ئاماژەی بەوەکردووە سەرقاڵی کاری هونەرییە و بەرهەمی نوێی دەبێت، لە دوای بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی هونەریی کۆنسێرت دەکات.

کۆمسای لە دایکبووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، یەکێک بوو لە بەشداربووانی پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ لە کەناڵی NRT2، گۆرانییەکانی ماڵی دنیا ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە و زرمە لەساڵی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک بەرهەمی هونەریی تر.

ئ.ل