چیتر توێکڵی هێلکە فڕێمەدە

PM:04:30:01/09/2022

11188 جار خوێندراوەتەوە

هێلکە یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکان کە زۆر کەس رۆژانە دەیخۆن، هەمووانیش بەگشتی هێلکەکە دەشكێنن و ناوەکەی دەخۆن و توێکڵەکەی فڕێ دەدەن، لەکاتێکدا توێکڵەکەشی سوودی چاوەڕوان نەکراوی هەیە.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی "واکا کۆفی"، توێکڵی هێلکە چەند سوودێکی گرنگی هەیە، بۆیە پێویستە فڕێی نەدەین.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردوە، تێکەڵکردنی توێکڵی هێلکە لەگەڵ قاوەدا تاڵییە توندەکەی قاوە کەمدەکاتەوە، بەتایبەت ئەگەر لەسەر ئاگر لێبنرێت.

ئەم بیرۆکەیەش لەلایەن "کاوبۆی" بەخێوکەرانی مانگا لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا بەکاردەهات، کاتێك قاوەیان لەسەر ئاگر لێدەنا لەکاتی گەشتە درێژەکانیاندا، توێكڵی هێلکەیان تێدەکرد، چونکە لەو حاڵەتەدا تاڵی قاوەکە زۆر زیاتر بوو.

توێکڵی هێلکە بەهۆی ئەوەی لە بیکاربۆناتی کالسیۆم پێکهاتوە بەشێك لە ترشەکانی ناو قاوەکە دەمژێت، بەم جۆرەش تامی تاڵییەکەی کەم دەکاتەوە.

تەنانەت ئەگەر لە قاوە خۆرەکانیش نیە، ئەوا دەتوانیت توێکڵی هێلکە بهاڕیت و بیکەیتە خواردنەکانی دیکەوە، بۆ نمونە دەتوانیت بیکەیتە خواردنەوەی پرۆتین یان هەر خواردنەوەیەکی تەندەروستی دیکەوە و بیخۆیتەوە چونکە بەسوودە بۆ بەهێزبوونی ئێسك بەهۆی بڕێکی زۆر لە کالسیۆم لە پێکهاتەیدا.

لە هەموو ئەوانەش گرنگتر ئەوەیە، دەبێت بەباشی توێکڵەکە بشۆیت بەر لەوەی بەکاریبهێنیت چونکە جۆرێك بەکتریای زیانبەخش لەخۆدەگرێت.

ر.ئ