بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن،
رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت
و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
پێدەچێت لە تواناتدا بێت بۆ روبەڕوبونەوەی هەندێک کێبڕکێ و کاری سەرکێشی، ئەم
ماوەیە کۆنترۆڵی توڕەییەکانت بکە چونکە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.
گا 20/4 - 20/5
واز لە کاری خراپ و مەترسیدار بهێنە و ئاگاداربە، سەرکێشی مەکە بە ژیانتەوە
بەتایبەتی لە ژیانی تایبەتیت، هەندێک لە ئاڵۆزیەکان رون دەبێتەوە کە پەیوەستبوون بە
لایەنی سۆزدارییەوە.
دووانە 21/5 - 21/6
کاروبارەکانت وردە وردە باش دەبێت بەتایبەت لەدوای هەندێک بڕیاڕی گرنگ کە تۆ
جێبەجێت کردووە لەرووی کارەوە، هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ و تێگەیشتن و خۆشەویستی سودی
دەبێت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
بە گفتوگۆكردن و پەیوەندی دروستکردن کێشە پیشەییەکانت چارەسەر دەبن، لەلایەنی
سۆزدارییەوە پێویستە زیاتر هەستەکانی خۆشەویستەکەت رابگریت.
شێر 23/7 - 22/8
هەندێک لە هاوڕێ کۆنەکانت پشتیوانی و هاوکاریت دەکەن کە بەهۆیەوە پەیوەندییە
کۆمەڵایەتیەکانت بەهێز دەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئێستا زیاتر مێشک بە بیرکردنەوە
سەرقاڵە و هەوڵبدە دوربە لەهەموو دڵەڕاوکێ و بێزاریەک.
فەریك 23/8 - 22/9
هەوڵبدە کارەکانت بێبایەخ نەکەیت و ئەرکەکانت باش جێبەجێبکە، چالاکانە هەوڵبدە
ئەگەر پێویستی کرد داوای هاوکاری لە کەسانی بەرپرس و هاوپیشەکانت بکە، ئەم ماوەیە ئامادەنیت
بۆ دروستکردنی پەیوەندیی سۆزداریی نوێ.
تەرازوو 23/9 - 22/10
هەندێک لە هاوپیشەکانت هەوڵدەدەن وێنەی تۆ ناشرین بکەن، بەڵام شکست دەهێنن،
چونکە کەسایەتی تۆ زۆر لەوە گەورەترە، گەران بەدوای رابردو سوودی نییە و بریندار دەکات.
دووپشك 23/ 10-21/11
پێویستە بە ئاسانی خۆت نەدەیت بەدەستەوە کاتێک پەستانێکی زۆر دەخەنە سەر شانت،
چونکە هیچ گۆڕانکارییەک لە بەرژەوەندی تۆ نابێت، پەیوەندیەکی هاوڕێیەتی بەهێزت هەیە
لەگەڵ کەسانێک، رەنگە یەکێکیان بگۆڕێت بۆ خۆشەویستی.
كەوان 22/11 - 21/12
هەندێک هاندان و رەفتاری هاوپیشەکانت توشی کێشەت دەکەن و دەتخەنە هەڵوێستێکی
ناخۆشەوە، هەوڵبدە هیچ هەنگاوێک بەبێ بیرکردنەوە ئەنجام نەدەیت.
گیسك 22/12 - 19/1
کارەکان بەوردی دەڕوات و رەنگە بڕیاڕی گرنگ بدەیت، ماوەیەکی زۆرە کەسێک هەوڵدەدات
لێتنزیکبێتەوە ، بەڵام لە ئێستادا تۆ ئامادە نیت بۆ پەیوەندییەکی نوێ.
سەتڵ 20/1 - 18/2
ئەمڕۆ پەستانێکی زۆرت لەسەرە، هەست بەخەم و بێزاری و بێ بایەخی ئازیزانت دەکەیت،
بەڵام هەوڵبدە هێوربە، هەستدەکەیت پێویست بەوە هەیە لەگەڵ خۆشەویستەکەت زیاتر بمێنیتەوە.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکی باش رودەدات، رەنگە هەواڵێکی خۆش یان یارمەتی و پشتیوانیت
پێبگات کە کاریگەری ئەرێنی هەبێت، مامەڵەدەکەیت لەگەڵ چەند دامەزراوەیەک، ئەگەری هەیە
ئەم کارە دەرگایەک بێت بۆ باشبوونی داهات.