یەکێك لەو خواردنانەی
کە سوودیان هەیە بۆ باشترکردنی خەو چەرەساتە، بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ماددە
خۆراکییە گرنگەکان کە سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشن.
ماڵپەڕی "سیدتي"
لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی چەرەسات کردووە پێش خەوتن، کە
دیارترینیان ئەمانەن:
- یارمەتیی خەو دەدات
چەرەسات بەتایبەت بادەم
بڕێکی زۆر ماددەی تربتۆفانی تێدایە کە هانی جەستە دەدات بۆ دەردانی هۆڕمۆنی خەو، لەگەڵ
ئەوەشدا چەرەسات سەرچاوەی سەرەکی هۆڕمۆنی میلاتۆنینە، یەکێکە لەو هۆڕمۆنانەی خەو
باش دەکات، باشترە ئەو کەسانەی کە ئەو جۆرە هۆڕمۆنەیان کەمە شەوان پێش نوستن بادەم
بخۆن.
- جێگیرکردنی ئاستی شەکر
لە خوێندا
چەرەس دەوڵەمەندە بە
کانزای سوودبەخش کە هاوسەنگی شەکری خوێن رادەگرێت لەکاتی خەودا، چونکە جۆری خەو
کاریگەریی ئەرێنی لەسەر سیستمی بەرگری لەش و وزە و ئارەزووی خواردن دەبێت، هەربۆیە
خواردنی بڕێکی کەم لە چەرەساتی بەسوود هۆکارە بۆ پێدانی چەوری سودبەخش و کاربۆهیدرات،
لەو ڕێگەیەوە ئاستی شەکر لە خوێندا رادەگرێت و هەستی برسێتی شەوان کەمدەکاتەوە.
- چەرەس سەرچاوەیەکی
گرنگی ماددەی خۆراکییە
ئەو ماددە خۆراکییە
کاریگەریی ئەرێنی لەسەر نوستن دەبێت، لە چەرەسدا %١٤ فۆسفۆر و %٣٢ مەنگەنیز و %١٧
ریبۆفلاڤین بۆ جەستە دابین دەکات، بەتایبەت بادەم ئەگەر بە ڕێکی بخورێت مەترسیی نەخۆشییە
درێژخایەنەکان و نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە، چونکە ماددەی ڕیشاڵی
و دژە ئۆکسانی تێدایە.