شێر یەکێکە لەو بورجانەی کە
زۆر کەس بە خۆبەزلزان وەسفیان دەکەن و خۆیان لێ بەدەوردەگرن، بەڵام لەڕاستیدا لەدایکبووانی
بورجی شێر زۆر متمانەیان بەخۆیان هەیە و ئەمەش وا دەکات هەندێک باوەڕ بکەن کە ئەمە
لووتبەرزییە، و بۆ ئەوەی دوور بکەونەوە لە کاردانەوەی توندیان، هەندێک ڕستە هەیە کە
نابێت پێیان بڵێیت.
بەپێی ماڵپەڕی الیوم السابع،
کۆمەڵێک رستەی ئاشکراکردووە کە نابێت بە لەدایکبووانی بورجی شێری بووترێت، کە
ئەمان:
داوای هێوربوونەوەی لێ مەکە
کاتێک توڕە دەبێت
شارەزایەکی بواری بورجەکان
ئاماژەی بەوەکردووە، کاتێک بورجی شێر توڕە دەبێت، هەندێک پێیان وایە وشە کە بۆ هێورکردنەوەی
بورجی شێر بەکاردەهێنرێت دەتوانێت ببێتە هۆی توندبوونەوەی توڕەیی و خراپترکردنی شتەکان،
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە شێر بەزۆری ئارام و یەکگرتووە، بۆیە هەرگیز نایانەوێت
پێیان بڵێن ئارام بگرن چونکە دەزانن توڕەییەکەیان لەشوێنی خۆیدایە و لەسەر هەقن.
داوا لە بورجی شێر مەکە هەستەکانی
دەرببڕێت
ئەو پسپۆڕەی بورجەکان دەشڵێت،
زانراوە کە شێر هەستەکانی بەشاراوەیی دەهێڵێتەوە، هەروەها هەستەکانیان لە کەسانی دیکە
دەشارنەوە، چونکە بە نیشانەی لاوازی دەزانن، هەروەها لەوانەیە دەستبەرداری هەندێک
شت نەبن و نەیانەوێت بەئاشکرا باسی بکەن، بۆیە نابێت داوایان لێ بکەیت هەستەکانیان
دەرببڕن و ڕوونی بکەنەوە.
زۆر بیر دەکەیتەوە
لە تایبەتمەندییەکانی بورجیشێر ئەوەیە کە بیرمەندی قووڵن و هەوڵدەدەن
بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێن بۆ هەموو کێشەیەک و ڕقیان لە داوای یارمەتی هەیە، هەر لەبەر
ئەم هۆکارەش هەوڵدەدەن بەدواداچوون و شیکردنەوەی دۆخەکان بکەن و چارەسەریان بکەن،
هەربۆیە خۆیان بە بیرکردنەوەی زیادەڕۆییەوە سەرقاڵ دەکەن، ئەگەر کەسێک بەلایاندا تێپەڕێت
و پێیان بڵێت، "ئێوە زۆر بیر دەکەنەوە" ئەوان بە تاوانبارکردن و سەرزەنشتکردن
و بێڕێزیکردنی دەزانن.
دەبێت خۆت بگۆڕیت
سروشتی لەدایکبووانی ئەم بورجە
لە خۆیاندا کۆمەڵێک خوویان هەیە، بەجۆریک حەزیان لە نوێبوونەوە و گۆڕانکارییە، بۆیە
ئەگەر کەسێک پێی بڵێت خۆی بگۆڕێت ئەوا تووڕە دەبێت.
پێیان مەڵێن پێویستیان بە
هاوکارییە
لەدایکبووانی ئەم بورجە دەزانن
کە ئەوان پشت بەخۆیان دەبەستن و پێویستیان بە کەس نییە، دەتوانن پێداویستیەکانیان
و پێداویستییەکانی دەوروبەریان دابین بکەن،
بەڵام ئەگەر پێیان بڵێیت کە پێویستیان بە هاوکارییە ئەوا زوو تووڕە دەبن لێت.
ر.ئ