ئۆژین "دڵشکاو" بڵاودەکاتەوە

PM:11:25:14/06/2022

24392 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئۆژین نەوزاد نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی لە ئایندەیەکی نزیکدا بەناوی "دڵشکاو" بڵاودەکاتەوە.

ئۆژین لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە نوێترین کاری کردووە، ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی "دڵشکاو"، تیزەری ئەم بەرهەمەی بڵاوکردووەتەوە و لەگەڵیدا رایگەیاندووە، لە ١٦ی مانگدا لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاویدەکاتەوە، سیامەک فەقێ زادە کاری ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە، ئاواز و هۆنراوەی نزار ناشادە.

ئۆژین نەوزاد یەکێکە لە هونەرمەندە میللیەکان کە ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی وتن و بەند بێژی کردووە و هەوادار و گوێگرێکی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا کلیپ و گۆرانی تایبەت بەخۆی هەیە.

ئ.ل