توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئەو کەسانەی گەشبینن لەوانەیە تەمەنێکی
درێژتر و تەندروستر بژین ئەمەش بۆ هەندێک هۆکار دەگەڕیننەوە.
ماڵپەڕی "زە گاردییان"ـی بەریتانی لە بابەتێکدا توێژینەوەیەکی ئاشکراکردووە کە لەسەر کۆمەڵێک کەس کراوە.
لە توێژینەوەکەدا زاناکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر کۆمەڵێک بەشداربوو کردووە، کردوویانەتە
بەر باردودۆخێکی سەختەوە و کەسە گەشبینەکان باشتر لە رووی سۆزدارییەوە توانیویانە مامەڵە
لەگەڵ ئەو بارودۆخانەدا بکەن وەک لە رەشبینەکان.
هەروەها توێژەران پێیان وایە ئەو کەسانەی گەشبینن لە ژیاندا، خۆیان لە
ململانێ و شەڕ دووردەخەنەنەوە، چونکە پێیان وایە شتێکی ماندوکەرە.
هەروەها دەریشکەوتووە کە گەشبینی کاریگەرییەکانی دوودڵی و راڕایی لە
بەساڵاچوواندا کەم دەکاتەوە، لە توێژینەوەیەکدا لەسەر ٢٣٣ پیاو کراوە لە ساڵەکانی
١٩٦١ بۆ ١٩٧٠کە تەمەنیان ٢١ ساڵ بووە و دەرکەوتووە کەسە گەشبینەکان زووتر چاک
بوونەتەوە لە نەخۆشییەکان وەک لە کەسە رەشبینەکان، ئەمەش بەهۆی باری دەروونیانەوە
کە هیلاکیان دەکات و تووشی نەخۆشی دەبن.
ر.ئ