بۆ چەند ساڵێکی دیکە تاڵی سپی دەکەوێتە قژەکانتاوە و ئەمەش وات لێدەکات
پرسیار بکەیت ئایا چۆن گەنجتر دەربکەویت، هەندێ ڕەنگ ناگونجین لەگەڵ پێستتدا و
نابێت قژتی پێ رەنگ بکەیت.
ماڵەپرێ" رایت ساید" لە بابەتێکدا چەند تێبینیەک باس دەکات بۆ رەنگکردنی قژ و
شێوازەکانی.
پێش هەڵبژکاردنی ئەو ڕەنگەی کە لەگەڵ قژدا دەگونجێت دەبێت بزانیت رەنگی
پێستت چۆنە و بەهەندی وەربگریت.
ئایا ئەگەر ڕەنگی پێستت وەک رەنگی
وەرزەکان بوو ئایا چیی دەبێت؟
رەنگی پێستی بەهارە:
ئەم رەنگی پێستە پاک و رەنگێکی ئاڵتوونی
یاخود شێوە قۆخی هەیە، ئەو کەسانەی ئەم شیوە رەنگەیان هەیە زوو سوور دەبنەوە.
رەنگی چاویان ڕووناکە بەتایبەت شین و سەوز، قژیان زەردە لە هەندێ حاڵەتیشدا تۆخە و
تاریکە. باشترین جۆر ئەوەیە رەنگێکی گەرم هەڵبریت بۆ ئەوەی لە رەنگێکی خۆڵەمێشی
بەدوور بیت.
رەنگی پێستی هاوینەیی:
ئەم جۆرە پێستە رەنگەکەی پەمەیە و لەگەڵ شینێکی شیوە وەنەوشەیی، ئەو کەسانەی دەکەونە ئەم بەشەوە ئاسایی چاویان
شین، سەوز، ئەوەی باوە بۆیان قژیان زەرد یاخود قاوەیی بێت.
پێستی پایزە:
لەم جۆرە حاڵەتانەدا پێستەکە زۆر ڕووناک ، تۆزیک تارکترە، یاخود تۆزی
ئەسمەرە.
چاویان ئاسایی سەوزە، هەندێ سەوزی
تاریکی هەندێ کاتیش تەنگی شینی تێدایە.
ئەوانەی ئەم کۆمەڵەیە دەیانگرێتەوە قژیان قاوەییە یاخود رەنگێکی سووری تێکەڵە،
یاخود ڕەنگی شێوە مسییان هەیە.
ڕەنگی پێستی زستانە:
ئەم جۆرە پێستە زۆر بەزەحمەت رەنگیان دەناسرێتەوە بەڵام هەندێ شینی و رەنگییکی
ساردیان هەیە، چاویان دەکرێت تاریک، قاوەیی، شین، ڕەساسی، و سەوزێکی تێر بێت.
قژیشیان باشترە لەدواوە قاوەیەکی مامناوەند بێت، پێشنیار دەکرێت ئەوانەی
ئەم ڕەنگەیان هەیە باشترە رەنگی پێستیان ڕووناک بێت.