لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، جەستە چەند گۆڕانکارییەکی
تەندروستی بەسەردا دێت کە کاریگەری لەسەر میتابۆلیزم و سیستمی بەرگری هەیە هەروەها
چالاکیی جەستەیی کەم دەبێتەوە بەهۆی ساردی کەش و هەوا و کورتبوونەوەی ڕۆژەکان.
دکتۆر ساندیپ ڕێدی کۆپۆلا، هۆشداری
دەدات لەوەی ئەم هۆکارانە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ، ئاماژەی بە دیارترین
هۆکارەکانی کرد:
١. هەوڵی جەستە بۆ گەرم بوون:
لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما جگەر کۆلیسترۆڵی
زیادە بەرهەم دەهێنێت بۆ پاڵپشتی جەستە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ
لە هەندێک کەسدا.
٢. کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی:
خاوبوونەوە و نەبوونی جوڵە لە وەرزی زستاندا کۆلیسترۆڵی
باش (HDL) کەمدەکاتەوە
و بڕی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) کە لە خوێندا دەمێنێتەوە زیاد دەکات.
٣. زیادەڕەوی لە خواردنە گەرم و ئاسوودەبەخشەکان:
شیرینی و خواردنە چەورەکان ئاستی کۆلیسترۆڵ زیاد
دەکەن بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بە درەنگ کۆنتڕۆڵی دەکەن.
٤. فشاری وەرزی:
کەمبوونەوەی تیشکی خۆر کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکانی
فشاری دەروونی وەک کۆرتیزۆڵ دەبێت، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.