گوێز چەندین پێکھاتەی گرنگ لە خۆ دەگرێت و دەوڵەمەندە
بە ماددەی دژە ئۆکسان و سەرچاوەیەکی گرنگی چەوری ئۆمێگا سێیە، کە بەهۆیەوە جەستە لە
هەوکردن و گرفتە تەندروستییە جیاوازەکان دەپارێزێت.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " lebanon24"
دا ئاماژەی پێکراوە کە گوێز لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانی چەورییە فرە نەتێرەکانە،
بەتایبەتی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا سێ، ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بەم ترشەڵۆکانە پەیوەندییان
بە کەمبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL)ەوە
هەیە، جگە لەوەش گوێز ڕێژەیەکی بەرچاو دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵی تێدایە.
توێژینەوەکان دەریدەخەن خواردنی گوێز یارمەتیدەرە
لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
تاقیکردنەوە کلینیکیەکان دەریانخستووە کە
خواردنی گوێز ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ژنانی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمک بووەتە
هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە دەربڕینی جینەکان لەناو وەرەمەکاندا، توێژەران تاقیکردنەوەیان
لەسەر ٤٥٦ کەس ئەنجامداوە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی رۆژانە گوێزیان خواردنەوە بارودۆخی
تەندروستییان باشتر بووە بە بەراورد بەو کەسانەی کە نەیانخواردووە.
ئەم ئەنجامانەش لەگەڵ توێژینەوەکانی پێشووی ئاژەڵدا
یەکدەگرنەوە، کە دەریانخستووە خواردنی گوێز گەشەی وەرەمی مەمکی خاو کردووەتەوە و ڕێژەی
تووشبوونیان لە مشکەکاندا کەمکردووەتەوە.