مانەوەی شێداری جەستە بە شێوەیەکی تەندروست گرنگە بە درێژایی ساڵ، بەڵام
زیاتر لە وەرزەکانی پایز و زستان و بە تایبەت لە پایزدا، چونکە جەستە تووشی
وشکبوونەوەیەکی زۆر دەبێتەوە.
لەبابەتێکی ماڵپەڕی " health"دا باس
لەوە کراوە کە لە پاییزدا هەوای سارد و وشک دەتوانێت زۆر کاریگەری لەسەر پێست هەبێت،
خواردنەوەی رێژەی پێویستی ئاوی رۆژانە دەتوانێت یارمەتیت بدات پێست وشک نەبێتەوە،
ئەوەش گرنگترە بۆ ئەو کەسانەی کە پێست یان حاڵەتی هەستیاری پێستیان هەیە، وەک
هەوکردن.
بە شێداری مانەوەی جەستە و ئاوخواردنەوەی پێویست دەتوانێت یارمەتیت بدات
جەستەت گەرمتر بمێنێتەوە، جەستەت تەنها کاتێک دەتوانێت پلەی گەرمی گونجاوی خۆی
بپارێزێت کە ئاوی پێویستی هەبێت، ئاوچنیانی جەستە لە پاییز یان زستاندا دەتوانێت
ببێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی ناوەکی جەستەت.
هەروەها ئاو خواردنەوەی دروست گرنگە بۆ توانای جەستەت بۆ شکاندنی چەوری و
رێکخستنی سیستەمی هەرسکردنت، تەنانەت ئەگەر ماوەی رۆژەکان کورتبنەوە و کەمتر
چالاکیی جەستەیی بکەیت، خواردنەوەی ئاو دەتوانێت یارمەتیت بدات لە رێگریکردن لە
زیادبوونی کێشت.