نیسک
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ئاسن، کە کانزایەکی سەرەکییە و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات
و وزە بەرز دەکاتەوە.
لە ماڵپەڕی
"الطبي"دا بڵاو کراوەتەوە، نیسک چەندین سوودی تەندروستی هەیە،
یارمەتیدەرە لە پاراستنی کۆئەندامی هەرس چونکە بەردەوام خواردنی یارمەتیدەرە بۆ
باشترکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە و کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان
وەک قەبزی.
هەروەهاخواردنی نیسک ڕیخۆڵە
و گەدە بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە و لە گرژبوون و غازات ڕزگاری دەکات، مەترسی
توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە چونکە ئاستی گلوکۆز لە خوێندا دادەبەزێنێت،
هەروەها سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ماددە ڕیشاڵییەکان کە جەستە بە تەواوی
ڕۆژەکە بە چالاکی دەهێڵێتەوە، ئاستی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش دادەبەزێنێت، وادەکات بۆ
ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت ئەمەش وادەکات کێشی جەستەت داببەزێنیت.