زەردەچەوە جۆرێکی بەهاراتە
دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان کە چەندین سوودی هەیە بۆ تەندروستی.
لە ماڵپەڕی
" eremnews"
بڵاوکراوەتەوە، توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کە زەردەچەوە بەهاراتێکی بەناوبانگە
دەتوانێت بۆ ماوەی یەک بۆ دوو ڕۆژ لە جەستەدا بمێنێتەوە، بەڵام ئەم ماوەیە بەپێی
جەستەی کەسەکە دەگۆڕێت، کورکومین کە پێکهاتەی چالاکە لە زەردەچەوە، جەستە شەش بۆ حەوت
کاتژمێرە پێویستە تا بڕی مادەکە بۆ نیوە کەم بکاتەوە، ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە
کە بۆچی نزیکەی ٤٨ کاتژمێری دەوێت تا بە تەواوی لەناو دەچێت.
چەند هۆکارێک
کاریگەرییان لەسەر مانەوەی زەردەچەوە هەیە لە جەستەدا لەوانە تەمەن، ڕەگەز، کێش و
کارکردنی جگەر، ڕێژەی میتابۆلیزم هەروەها ژەمی ڕۆژانە ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت، بە شێوەیەکی
گشتی لە نێوان 100 بۆ 1000 میلیگرامدایە.
شارەزایانی
بواری خۆراک پشتڕاستیان کردووەتەوە کە تێگەیشتن لە مانەوەی زەردەچەوە لە جەستەدا یارمەتیدەرە
بۆ دیاریکردنی ژەمی گونجاو بۆ وەرگرتنی سوودە تەندروستیەکانی.
لە کاتێکدا
زۆربەی خەڵک بەرگەی زەردەچەوە بە باشی دەگرن، بەڵام ژەمە زۆرەکان ڕەنگە ببێتە هۆی
کاریگەری لاوەکی کەم وەک دڵەکزێ، سکچوون، تێکچوونی گەدە، بە دەگمەن کێشەی گەورەی وەک
کاردانەوەی هەستیاری، کەمخوێنی، کارلێکی دەرمان، بەردی گورچیلە، یان تێکچوونی جگەر
ڕوودەدات.
ڕەنگە زەردەچەوە
لەگەڵ هەندێک دەرماندا کارلێک بکات، لەوانە دەرمانی روونبوونەوەی خوێن و دەرمانی شەکرە
هەروەها ژنانی دووگیان یان شیردەر بەگشتی ئامۆژگاری دەکرێن کە خۆیان لە تەواوکەرە
خۆراکییە ژەمە بەرزەکان بەدوور بگرن.