خواردنی شێلم ئەم سوودە سەرسوڕهێنەرانەی هەیە

AM:08:35:26/11/2025

4488 جار خوێندراوەتەوە

شێلم بەیەکێک لە خۆشترین خواردنەکان دادەنرێت بەتایبەت لە وەرزی زستاندا و چەندین سوودی تەندروستی هەیە.

بەپێیماڵپەڕی "پریت کین"،شێلم بەوە ناسراوە کە ڕێژەیەکی زۆر مادەی خۆراکی تێدایە و کالۆری کەمی هەیە و ئەمەش وایکردووە ببێتە خواردنێکی تەندروست، لە یەک شێلمی ئاساییدا تەنیا ٣٤ کالۆری تێدایە و ٤ گرام ڕیشاڵ و کاتێک لێدەنرێت ١ گرام پرۆرین و نزیکەی زیاتر لە نیوەی پێویستیەکانی بە ڤیتامینی C پردەکاتەوە

زۆری ڕیشاڵی لە شێلمدا دەتوانێت هەڵئاوسانی کۆڵۆن ونەخۆشیەکانی کەمبکاتەوە هەروەها دەتوانێت قەبزی نەهێڵێت و هاوسەنگی جەستە ڕابگرێ.

لەدیارترین سوودەکانی شێلم بۆ جەستە:

١. وەک دەرمانی ئارامکەرەوە وایە.

٢. ئاوی شێلم چارەسەری گرفتی ڕەبووە و گرفتی سییەکان دەکات.

٣. وەک دژە ئۆکسید ڕۆڵ دەگێڕێت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.

٤. ئارەزووی خواردن زیاد دەکات بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە دەیانەوێت کێشیان زیاد بکات.

٥. بەهۆی بوونی کالسیۆم و مەنگەنیز تێیدا گەشەی ئێسکی کۆرپەلە زیاد دەکات.

٦. دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن و خوێن زیاد دەکات.

٧. باشتربوونی تەندروستی چاو.

٨. گرفتەکانی پێست چارەسەر دەکات.

٩. ڕێگری لە دروستبوونی بەردی زراو دەکات.