پزیشکەکان
ئاشکرای دەکەن لە کەشوهەوای سارددا ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە زیاد دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی
ڕۆژنامەی "The Times of India" شارەزایانی تەندروستی هۆشداری دەدەن،
لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما، بەشێوەیەکی سروشتی کەمتر ئاو دەخورێتەوە ئەمەش دەبێتە
هۆی وشکبوونەوەی جەستە و دروستبوونی ژینگەیەکی نایاب بۆ کریستاڵبوونی کانزاکان و
دروستکردنی بەرد.
بەردی گورچیلە زیاتر
بەهۆی کەمی ئاوی خواردنەوە دروست دەبێت و ئەمەش زۆرجار لە وەرزی زستاندا ڕوودەدات،
چونکە لە کەشوهەوای سارددا کەمتر هەست بە تینوێتی دەکرێت، هەروەها زیادەڕۆیی لە
خواردنی خوێ و پرۆتینی ئاژەڵان و خۆراکە لەقتونراوەکان کۆبوونەوەی کانزاکان زیاد دەکات،
لەگەڵ ئەوەشدا هەوای وشک و کەمبوونەوەی ئارەقکردنەوە دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئاو
ئەمەش کاریگەری نەرێنی دروست دەکات.
شارەزیان جەخت
لەوە دەکەنەوە کە ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر خوێ و پرۆتینی ئاژەڵی تێدایە بەشێوەیەکی
بەرچاو ئاستی کالیسیۆم و ترشی یوریک لە میزدا زیاد دەکات، ئەمەش ڕاستەوخۆ بەشدارە
لە دروستبوونی بەرد، بەتایبەتی کاتێک خواردنی ئاو کەمدەبێتەوە.
پێنج رێگای سادە
بۆ خۆپاراستن لە بەردی گورچیلە لە وەرزی زستاندا:
١. ڕۆژانە ١٠ بۆ
١٢ کوپ ئاو بخۆرەوە، تەنانەت ئەگەر هەست بە تینوێتیش نەکەیت.
٢. خواردنی خوێ
و خۆراکە لە قتونراوەکان کەمبکەرەوە.
٣. خواردنی وەکو
لیمۆ و پرتەقاڵ یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە بەردی گورچیلە چونکە سیتراتیان تێدایە.
٤. وەرزشکردن میتابۆلیزم
بەرز دەکاتەوە و کارکردنی گورچیلە دەپارێزێت.
٥. ئەگەر هەستت
بە هەر گۆڕانکارییەک لە رەنگی میز کرد ئەوا ڕاوێژ بە پزیشک بکە.