ئەمڕۆ٢٤١ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری
سلێمانییە و هاوڵاتیانی شارەکەش ساڵانە یادی دامەزراندنی دەکەنەوە.
هەموو ساڵێک لە ١٤ی تشرینی دووەمدا یادی
دامەزراندنی شاری سلێمانی دەکرێتەوە، لەو رۆژەدا خەڵکی بە جلی کوردیی و ئاهەنگ و
گۆرانییەوە ئەو یادە دەکەنەوە.
مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ئیبراھیم
پاشای بابان کە لە ساڵی ١٧٨٣ فەرمانڕەوایی گرتە ئەستۆ و دەستیکرد بە دروستکردنی
شاری سلێمانی تا لە ساڵی ١٧٨٤ دروستکردنی شاری سلێمانی کۆتایی ھات و بە ناوی
باوکییەوە، "سلێمان پاشا" ناوی لێنا سلێمانی.
سلێمانی جگه لهوهی لەو کاتەدا دهبێته
پایتهختی میرنشینی بابان لهههمانكاتدا دهبێته مهڵبهندێكی بازرگانی و
رۆشنبیری ناوچهكه. لە سلێمانیدا شێوەزاری سۆرانی پهرەی سەندووە و بووەتە زمانی
خوێندن و نووسین، کە دواتر شێوەزاری گۆران لهناوچهكهدا بهرهو كهمبوون و نهمان
رۆیشت.
سلێمانی لانکەی تێدا هەڵکەوتن و گەشەسەندنی
چەندین مەلا و زانا و سیاسی و نووسەر و شاعیر و هونەرمەند و وەرزشکار بووە و هەر
لە کۆنەوە جۆرە جیاوازەکانی هونەر تیایدا پەرەی سەندووە و چەندین رۆژنامە و رادیۆ
و تەلەفزیۆن لە شارەکەدا دامەزراون و پەرەیان سەندووە، هەر لەوێ لەلایەن سێ کوچکەی بابانەوە(نالی، سالم و کوردی) قوتابخانەی
شیعری بابانیان دروست کردووە و تا ئێستاش شێوازی ئەدەبیاتی کوردی بەرەوپێشچوونی
جۆری ئەو ئەدەبەیە کە ئەوان دروستیان کردووە.