کریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەن بەرزترین داهاتە لە ناو وەرزشواناندا

PM:11:14:16/05/2025

1696 جار خوێندراوەتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک و بۆ پێنجەم جار لە ژیانی وەرزشیدا لە پلەی یەکەمی لیستی فۆربێسدایە وەک بەرزترین مووچەی وەرزشوانانی جیهان، لە کاتێکدا لیۆ مێسی لە پلەی پێنجەم دێت.

ئەمەش دوابەدوای گواستنەوەی بۆ یانەی نەسری سعودی، کۆی داهاتی رۆناڵدۆ بە نزیکەی 275 ملیۆن دۆلارە لە ساڵێکدا.

ستیڤن کیوری یاریزانی بەناوبانگی NBA بە 156 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەیە و تایسۆن فیوری یاریزانی بۆکسێن بە 146 ملیۆن دۆلار پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، هەروەها داک پرێسکۆت، یاریزانی باسکە بە 137 ملیۆن دۆلار گەیشتە پلەی چوارەم.

ئەمە لە کاتێکدایە، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و رکابەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە بڕی 135ملیۆن دۆلار بۆ پلەی پێنجەم دابەزی و بەبەراورد بە ساڵی رابردوو داهاتی کەمی کردووە.