کۆمپانیایەکی دەرمان لە عێراق چارەسەری شەکرەی دۆزیەوە

PM:02:22:29/04/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیاییەکی دروستکردنی دەرمان و کاروباری پزیشکیی لە عێراق، دروستکردنی یەکەم دەرمانی چارەسەری شەکرەی راگەیاند و دەڵێت، دەرمانەکە بۆ چارەسەرکردنی شەکرەی جۆری دوو بەکاردێت و هەنگاوێکی گەورەی پیشەسازییە و بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوە لە بوارەکەدا.

ئەمرۆ، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥، محەمەد عەبدولقادر نەعیمی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا ئاماژەی بەوەکردووە، دەرمانەکە ناوی (گلیمی ئێم)ــە و سەرجەم پێوەرە تەندروستییە جیهانییەکانی تێدا بەرجەستەکراوە و کاریگەریی دەرمانەکە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا سەلمێنراوە.

باسی لەوەشکرد، کۆمپانیاکە دەستیکردووە بە پرۆسەی تۆمارکردنی ناو دەرمانەکە بە هاوکاریی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تا بە زووترین کات بخرێتە بەردەست چارەخوازان، هەروەها ئێستا ٢٥٠ هەزار حەبـــیان لێ بەرهەمهێناوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی کۆمپانیاکە ئەوەیە باشترین جۆری دەرمانە کان کە پێویستن درووستبکات و بە نرخێکی گونجاو پێشکەشی چارەخوازانی بکات کە لەگەڵ دۆخی ئابوورییاندا بگونجێت.