ژنێکی
خەڵکی ڤێرجینیا تووشی سەرسوڕمان بوو کاتێک
مارێکی بچووکی لەناو پەرداخی شەربەتەکەیدا دۆزیەوە.
کارلیتا
ئەندرۆس لەکاتی خواردنی ژەمی ئێوارە لە چێشتخانەیەکی مەکسیکیدا سەرنجی شتێک دەدات
کە لەناو پەرداخی شەربەتەکەیدا بینی مارێکی بچووک لە بنی پەرداخەکەیدا هەیە.
ئەندرۆس
بە کەناڵی " 8 News " ڕاگەیاندووە، " لەناکاو هەستم بە شتێک
کرد لەناو پەرداخی شەربەتەکەمدا، لەگەڵ هاوسەرەکەم سەیرمان کرد و دڵنیابوونەوە کە
مارێکی بچوکە و دەجوڵێتەوە"
ئەندرۆس
ئاماژەی بەوەشکرد کە بە ترس و دڵەراوکێیەکی زۆرەوە لە چێشتخانەکە چووەتە دەرەوە
هەرچەندە چێشتخانەکە پێشنیاری گواستنەوەی بۆ کورسییەکی دیکەی کردووە، بەڵام
رەتیکردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان پێشتر لە کاتی پشکنیندا
لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤دا چەندین پێشێلکاری لە چێشتخانەکەدا ئاشکرا بووە، دواتر لە ماوەی هەفتەیەکدا پێشێلکارییەکان
ڕاستکراونەتەوە.