لە تورکیا منداڵێک لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکەوە
دەکەوێتە ناو دەفرێکی زبڵ و خاشاکەوە.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی " eremnews"، لە شاری نەڤشەهیر
لە ناوەڕاستی تورکیا، منداڵێکی سووری بە شێوەیەکی سەیر
لە مردن رزگاری بوو دوای
ئەوەی لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکەوە کەوتە ناو دەفرێکی زبڵ و خاشاکەوە.
محەمەد نور محەممەد
تەمەنی تەنها دوو ساڵ بوو و لە نزیک پەنجەرەی ماڵەکەیان وەستابوو بەڵام لەناکاو
دوای لەدەستدانی هاوسەنگی دەکەوێتە خوارەوە.
میدیا ناوخۆییەکانی
ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن کە منداڵەکە قۆڵی شکاوە و لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرێت.