بە شێوەیەکی کۆمیدی،
هونەرمەندێکی سودانی لە کۆنسێرتەکەیدا دەچێتە لای پیاوێک کە لەناو دەنگی مۆسیقای بەرز
و کەشوهەوای گۆرانی گوتندا خەوی لێکەوتووە.
هونەرمەند یوسف بربری
لەکاتی یەکێک لە کۆنسێرتەکانیدا سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا کاتێک سەرنجی ئامادەبوویەکیدا
کە لەناو دەنگی مۆسیقای بەرز و کەشوهەوای گۆرانی گوتندا خەوی لێکەوتووە، ئەم دیمەنەش
بە خێرای لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووە و بە دیمەنێکی سەرنجراکێش و کۆمیدی
باس دەکرا.
ئەو هونەرمەندە کاتێک
پیاوەکەی بینی کە خەوتووە بە هیواشی نزیکی بووە لێ بە شێوەیەکی کۆمیدی بە گۆرانی
گوتنەوە هەڵیدەسێنێت لە خەو، پیاوەکە هەر کە چاوەکانی کردەوە بە خێرایی خۆی
دەگونجێنێتەوە لەگەڵ کەشوهەوای کۆنسێرتەکەدا.
ئەم ڤیدیۆیەش بە
شێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە، بەشێکی زۆری خەڵکی ستایشی
ئەو هونەرمەندەیان دەکرد، هەندێکی دیکەشیان بە کۆمیدی باسی دیمەنەکەیان دەکرد.