ماسیگرێک لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە لە سوریا لەناو تۆڕی
ماسیگرەکەیدا ژمارەیەکی زۆر ماری ژەهراوی دەدۆزێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی " lebanon24" ماسیگرەکە رۆژێک
پێش رووداوەکە تۆڕەکەی هەڵداوەتە ناو دەریاچەکەوە، بەڵام کاتێک بەیانییەکەی بەرەو لای
دەریاچەکە دەچێت بۆ ئەوەی تۆڕی ماسیگرتنەکە ڕابکێشێت و لە دەریاچەکە دەریبهێنێت، ماسیگرەکە
سەرسام دەبێت کە ژمارەیەکی زۆر ماری ژەهراوی دەبینێت کە لەبری ماسی چوونەتە ناو تۆڕەکانی
ماسیگرتنەکەیەوە، بە نزیکەیی ژمارەیان زیاتر لە ٢٠٠ ماری ژەهراوی دەبوو.