ئیلۆن مەسک پێشبینی دەکات نەشتەرگەری ڕۆبۆتی بگاتە بەرزترین ئاست

PM:02:41:28/04/2025

252 جار خوێندراوەتەوە

نەشتەرگەری ڕۆبۆتی ساڵانێکە یارمەتی پزیشکەکان دەدات، ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن مەسک پێشبینی ئەوە دەکات کە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا نەشتەرگەری ڕۆبۆتی جێگەی پزیشکانی نەشتەرگەری مرۆڤ بگرێتەوە.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی " indiatoday" بڵاو کراوەتەوە، ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن مەسک پێشبینی کردووە کە نەشتەرگەری ڕۆبۆتی لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا جێگەی پزیشکانی نەشتەرگەری مرۆڤ بگرێتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پێشکەوتنەکە بەشێوەیەک دەبێت کە ڕۆبۆتەکان باشترین پزیشکانی نەشتەرگەری مرۆڤ تێدەپەڕێنن، بە خێرایی و وردبینییەکی زۆرەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن.

ئەو بازرگانە ئەمریکییە ئاشکرای کردووە کە کۆمپانیاکەیان لە بواری تەکنەلۆجیای دەماردا بەناوی "Neuralink" ڕۆبۆتێکی بەکارهێناوە بۆ چاندنی چیپێک لە مێشکی مرۆڤدا، ئەمەش وایکردووە پێشبینی بکات کە نەشتەرگەری ڕۆبۆتی لە ساڵانی داهاتوودا بگاتە بەرزترین ئاستی.