توێژینەوەیەک: زیادەڕۆیی لە خواردنی مریشک مەترسی مردنی پێشوەختە زیاد دەکات

AM:08:46:28/04/2025

3108 جار خوێندراوەتەوە

تیمێکی توێژەرانی ئیتاڵیا ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێیان ئاشکرا کرد کە باس لەوە دەکەن زیادەڕۆیی لە خواردنی مریشک مەترسی مردنی پێشوەختە زیاد دەکات، بەتایبەتی بەهۆی شێرپەنجەی گەدە و ڕیخۆڵەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری "Nutrients" بڵاوکراوەتەوە، هەرچەندە زۆرجار مریشک وەک بژاردەیەکی تەندروستتر بە بەراورد بە گۆشتی سوور دادەندرێت بەڵام بەهۆی کەمی چەوری تێر و ڕێژەی کۆلیسترۆڵەکەی، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنی بڕێکی زۆر لێی ڕەنگە زیانێکی زیاتری هەبێت لەوەی پێشتر بیری لێدەکرایەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن پەیمانگای نیشتمانی نەخۆشیەکانی هەرس لە ئیتاڵیا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی هەفتانە زیاتر لە ٣٠٠ گرام مریشک دەخۆن ئەگەری مردنیان بە ڕێژەی ٢٧% زیاترە بەهۆی هەر هۆکارێکەوە بە بەراورد بەو کەسانەی هەفتانە کەمتر لە ١٠٠ گرام مریشک دەخۆن.

جێگەی باسە توێژەران هۆکاری وردی پشت ئەمەیان دیاری نەکردووە بەڵام چەند ڕوونکردنەوەیەکی ئەگەرییان پێشنیار کردووە، وەک شێوازی چێشت لێنان چونکە پلەی گەرمی بەرز لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی گۆڕانکاری زیانبەخش لە DNAهەروەها شێوازی بەخێوکردن و خۆراکدان، توێژینەوەکانی پێشوو ئاماژە بەوە دەکەن کە گۆشتی پەلەوەر لەوانەیە پاشماوەی قڕکەر یان پاشماوەی هۆرمۆن لە خۆراکەکەدا هەبێت، ئەمەش ڕەنگە بەشداربێت لە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە.

توێژەران جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستیان بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاترە بۆ تێگەیشتن لە کاریگەرییە درێژخایەنە ڕاستەقینەکانی خواردنی مریشک.