شارەزایانی تەندروستی
ئاماژەیان بەوە کردووە کە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی تەماتە لە بەیانیاندا دەتوانێت
سوودێکی بەرچاوی تەندروستی پێشکەش بکات، بەتایبەتی لە بەڕێوەبردنی بەرزی پەستانی
خوێن و کۆلیسترۆڵ.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی
" the
sentimes"
هێزی ئەم شەربەتە لە لایکۆپیندایە کە دژە ئۆکسێنەرێکە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڕادیکاڵە
ئازادە زیانبەخشەکانی جەستە دەدات.
لایکۆپین بە
توانای بەرەنگاربوونەوەی فشاری ئۆکسجینی ناسراوە، حاڵەتێکە کە تیایدا ڕادیکاڵە
ئازادەکان زاڵ دەبن بەسەر دژە ئۆکسێنەرەکانی جەستەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی پیربوون و
کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر.
دکتۆر ئێدوارد جیۆڤانوچی
لە زانکۆی هارڤارد، ڕوونیکردەوە کە پێکهاتەی گەردیلەیی لایکۆپین وای لێدەکات بە تایبەتی
کاریگەر بێت لە بێلایەنکردنی ڕادیکاڵە ئازادەکان.
جگە لە بەرەنگاربوونەوەی
ڕادیکاڵە ئازادەکان، لایکۆپین یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەوکردن کە هۆکارێکە بەشدارە لە بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ
پسپۆڕان پێشنیار
دەکەن ئاوی تەماتە وەک بژاردەیەکی تەندروستی گرنگ دابندرێت، خواردنەوەی پەرداخێک
ئاوی تەماتە لە بەیانیاندا نەک تەنها یارمەتی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات بەڵکو
یارمەتیدەرە لە دوورخستنەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی پەیوەست بە پیربوون و فشاری
ئۆکسجینییەوە.