بەم ئاماژانەدا بزانە یەکێك درۆت لەگەڵدا دەکات؟

PM:02:32:22/04/2025

7880 جار خوێندراوەتەوە

زۆرن ئەوانەی رۆژانە دەبنە قوربانیی درۆ و هەڵخەڵەتاندنی دەورووبەرەکەیان، دەکرێت ئەو درۆیە کاریگەریی خراپیان لەسەر دروست بکات و تەنانەت ببێتە مایەی ئەوەی زەرەری گەورە بکەن.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "العین" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند نیشانەیەك کردووە کە دەریدەخەن کەسێك راست ناکات و دەکرێت قسەکانی درۆ بن، نیشانەکانیش بریتین لەمانە:

١. قسەکانی بچڕ بچڕە و لە نێوانیاندا دەوەستێت و بیردەکاتەوە بۆئەوەی قسەی تر دروست بکات.

٢. جوڵەی سەر و جوڵەی چاو بۆ سەرەوە و خوارەوە، گازگرتن لە لێو.

٣. خوراندن یان دەستهێنان بە ملدا.

٤. دەستدان لە لوت دوای ئەوەی شتێك دەڵێت.

٥. زۆر بەکارهێنانی دەست بە هەندێك جوڵە کە مایەی تێگەیشتن نەبن.