پسپۆران ئاماژە
بەوە دەکەن کە ئەو خۆراکانەی ئێمە دەیخۆین کاریگەرییەکی زۆر لەسەر جەستە دروست
دەکات، رەنگە هەندێک لەو خۆراکانە هۆکار بن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
لە ماڵپەڕی
" eremnews" بڵاو کراوەتەوە، لێکۆڵینەوەکانی
ئەم دواییە پەیوەندی نێوان زەیتی چێشت لێنان و شێرپەنجەیان ئاشکرا
کردووە، شارەزایان بۆیان دەرکەوتووە ترشی
لینۆلیک کە چەورییەکی باوە لە زەیتی چێشتلێناندا هەیە کاریگەری لەسەر توشبوون بە
شێرپەنجە هەیە.
ترشی لینۆلیک
ترشی چەوری ئۆمیگا ٦ە کە بە زۆری لە زەیتی سۆیا و گوڵەبەڕۆژە و گەنمەشامیدا هەیە.
توێژەرانی کۆلێژی
پزیشکی لە نیویۆرک دەریانخستووە کە خواردنی بەردەوامی زەیت گەشەی خانەکانی شێرپەنجەی
مەمک زیاد دەکات.
ترشی لینۆلیک بە
پرۆتینێکەوە دەبەسترێتەوە کە پێی دەوترێت FABP5 (fatty acid binding protein 5) کە بە ئاستێکی بەرز لەم خانە شێرپەنجەیانەدا
هەیە، ئەم بەستنەوەیە ڕێڕەوی mTORC1 هان دەدات، کە ڕێکخەرێکی سەرەکی گەشەی
خانەکان و میتابۆلیزمە.
لە توێژینەوەکەدا
ئەو مشکانەی کە خۆراکێکی دەوڵەمەند بە ترشی لینۆلیکیان پێدرابوو، تووشی وەرەمی گەورەتر
بوون، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە خواردنی بە رێژەیەکی زۆر ڕەنگە گەشەی ئەم شێرپەنجەیە
خراپتر بکات.