وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی
نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەخاتەڕوو بۆ وەرگێڕانی نامەکان لە چاتەکاندا
بەشێوەیەکی راستەوخۆ.
ئەم تایبەتمەندییە
نوێیە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە پاکێجی زمان داببەزێنن و راستەوخۆ لەناو ئەپی
وەتسئەپدا نامەکان وەربگێڕن.
لە
تایبەتمەندییە نوێیەکەدا، وەتسئەپ رێگە بە بەکارهێنەران دەدات زمانێک لە کۆمەڵێک
زمانی پشتگیریکراو هەڵبژێرن، وەک زمانی عەرەبی، ئیسپانی، پورتوگالی (بەرازیلی)، هیندی
و رووسی، بۆ وەرگێڕانی نامەکان.
دوای هەڵبژاردنی
زمانێک، وەتسئەپ پاکێجی زمانە هەڵبژێردراوەکە بەردەست دەخات بۆ ئەوەی وەرگێڕان
چالاک بکات.
لە ئێستادا وەرگێڕانی
راستەوخۆی چات بۆ هەندێک لە وەشانەکانی بێتا واتسئەپ بۆ ئەندرۆید بەردەستە و بڕیارە
لە چەند هەفتەی داهاتوودا بۆ بەکارهێنەری زیاتر بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.