زەیتی گوڵەبەڕۆژە لە مێژە وەک بژاردەیەکی تەندروست
بۆ چێشت لێنان بەکاردەهێندرێت بەڵام لێکۆڵینەوە نوێیەکان نیگەرانییەکی بەرچاو سەبارەت
بە مەترسییە ئەگەرییەکانی بۆ تەندروستی دڵ ئاشکرا دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی " news18"زەیتی گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە چەوری ئۆمیگا
٦، هەرچەندە بە ڕێژەیەکی مامناوەند پێویستە، بەڵام کاتێک زیادەڕۆیی لە خواردنی دەکرێت
دەبێتە هۆی هەوکردن و فشاری ئۆکسجینی.
لێرەدا دیارترین
کاریگەرییەکانی خواردنی بەردەوامی زەیتی گوڵەبەڕۆژە
دەخینەروو:
١. زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی درێژخایەن:
زۆر بەکارهێنانی زەیتی گوڵەبەڕۆژە رێژەی ترشە چەورییەکانی
ئۆمیگا ٦ لە جەستەدا زیاد دەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردن کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ
نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
٢. کەڵەکەبوونی پێکهاتە ژەهراویەکان:
کاتێک زەیتی گوڵەبەڕۆژە بۆ ماوەیەکی زۆر گەرم دەکرێت
وەک لە کاتی سورکردنەوەدا، ڕێژەی ترشە چەورییە ئازادەکەی زیاد دەکات ئەمەش وا دەکات
زیاتر ئامادەبێت بۆ تێکچوون کاتێک بەر هەوا دەکەوێت، ئەم پرۆسەیە مادەی ژەهراوی وەک
ئەلدەهید و هایدرۆجین پەرۆکساید دروست دەکات، توێژینەوەکان ئەم پێکهاتانە بە کۆمەڵێک
کێشەی تەندروستیەوە دەبەستنەوە، لەوانە نەخۆشییەکانی تێکچوونی دەمارەکان و شێرپەنجە.
٣. فشاری ئۆکسجین و لەدەستدانی ماددە خۆراکیەکان:
دووبارە بەکارهێنانەوەی زەیتی گوڵەبەڕۆژە
کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، ڕادیکاڵە ئازادەکان دروست دەکات و زیان
بە خانە و شانەکان دەگەیەنن، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد
دەکات.