دوای چەند مانگێک لە بێسەروشوێن بوونی ئەکتەرێکی بەناوبانگی ژاپۆنی بە مردوویی دۆزرایەوە

PM:07:43:19/04/2025

464 جار خوێندراوەتەوە

ئەکتەری بەناوبانگی ژاپۆنی، میزۆکی ئیتاگاکی لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا بە مردوویی دۆزرایەوە، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە بێسەروشوێنبوونی.

خێزانەکەی بەیاننامەیەکیان لە ستۆری ئینستاگرامی ئەستێرەکە بڵاوکردووەتەوە بۆ راگەیاندنی مردنی کوڕەکەیان و رایانگەیاندووە: "بەهۆی رووداوێکی دڵتەزێنەوە گیانی لەدەستداوە" ، بەڵام وردەکارییەکانیان لەبارەی چۆنیەتی مردنەکەیەوە نەخستووەتە روو.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: "سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان بۆ هەموو ئەو هەوادارانە دەردەبڕین کە لە ماوەی ژیانیدا بە گەرمی پشتگیری میزوکی ئیتاگاکییان کردووە، هەروەها ئەو کەسانەی کە لە کارەکانیدا لەگەڵی بوون".

خێزانەکەی دەڵێن، لە کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵەوە ئیتاگاکی بێسەروشوێن بووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠٢٤ـەوە ئەو ئەکتەرە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و لە قۆناغی چارەسەرکردندایە.