کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی
گەرماش تا ٣ پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە لەگەڵ بوونی بایەکی بەهێز بەتایبەت لە رۆژهەڵات
و باکور.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە،
ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا بۆ ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ
پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە رۆژی رابردوو بەرز
دەبنەوە.
هەروەها، ئەو با بەهێزەی رووی لە ناوچەکە کردووە تا دوو
رۆژی تر بەردەوام دەبێت و کاریگەری لەسەر
پلەکانی گەرماش دروست دەکات.
هاوکات کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما
بەراورد بە رۆژی رابردوو دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم
شێوەیە دەبێت:
هەولێر : ٢٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٤ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٨ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٥ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی