بەپێی ڕێساکانی پێشبڕکێ لە بەریتانیا، ئەم کەسە تەنها
چوار ڕۆژی ماوە بۆ وەرگرتنی بلیتەکەی و پەیوەندیکردن بە تیروپشکی نیشتمانییەوە پێش
ئەوەی خەڵاتەکە لەدەست بدات.
بەپێی وردەکارییەکانی ڕۆژنامەی "میترۆ"ی بەریتانی،
بەرپرسان سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسە کە نزیکەی حەوت ملیۆن دۆلاری ئەمریکی
بردووەتەوە بەڵام هێشتا دەرنەکەوتووە و ڕەنگە تەنانەت نەزانێت کە بووەتە ملیۆنێر.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کەسە لە مانگی دەی
ساڵی ڕابردوودا بلیتەکەی لە شارۆچکەی سێڤێنۆکس لە ئینگلتەرا کڕیوە.
بەپێی یاسا و ڕێساکانی تیروپشکی نیشتمانی، ئەو کەسە تەنها
چوار ڕۆژی ماوە بۆ دۆزینەوەی بلیتەکە و پەیوەندی بە تیروپشکی نیشتمانییەوە بکات پێش
ئەوەی خەڵاتەکە لەدەست بدەن.
ئەندی کارتەر، بەڕێوەبەری تیروپشکی نیشتمانی رایگەیاند
" هیوادارم بلیتەکانیان بپشکنن و پەیوەندیمان پێوە بکەن، چونکە یەکێک لە خاوەن
بلیتەکان حەوت ملیۆن دۆلاری بردووەتەوە"