ناسا لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەلەکناسییەوە کە ڕۆژانە وێنەی جیاوازی
گەردوون بڵاودەکەنەوە، وێنەی کونێکی نهێنی لەسەر ڕووی مەریخ بڵاوکردەوە.
فەلەکناسان باس لەوە دەکەن کە لەوانەیە ئەم کونە وەک
دەروازەیەکی چوونە ژوورەوە بێت هاوشێوەی ئەشکەوت و تونێل لەسەر رووی هەسارەکە.
ئەم کونە بازنەییە پانییەکەی نزیکەی ١٠٠ مەتر دەبێت، لە
وێنەکاندا دەردەکەوێت وەک دەرگایەکی تاریک وایە کە بەرەو قووڵاییەکی نادیار دەچێتە
ژێر ڕووی مەریخەوە.
ئەوەی ئەم کونە تایبەت دەکات ئەوەیە کە ڕەنگە بەشێک بێت
لە سیستەمێکی ئەشکەوتی فراوان لە ژێر ڕووی مەریخدا، کە ئەم بۆشاییە سروشتیانە پارێزگاری
لە بارودۆخە سەختەکانی سەر ڕووی هەسارەکە دەکەن.
مەریخ تووشی هەڵاوسانی زۆری پلەی گەرمی دەبێت لە نێوان شەو
و ڕۆژدا، هەروەها ئاستی تیشکدانەوە بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرز دەبێتەوە، ئەمەش وایکردووە
ئەم ئەشکەوتە ئەگەرییانە ببێتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ گەڕان بەدوای نیشانەکانی ژیانی
ڕابردوو یان ئێستادا.
زانایان پێیان وایە ئەم کونە تایبەتە دەرئەنجامی کاریگەرییەکی
نەیزەکێکی کۆنە، بەو پێیەی بە کانییەکی بازنەیی کە بە ڕوونی دیاری کراوە دەورە
دراوە.
تا ئێستا ناسا زیاتر لە هەزار شوێنی لەسەر مەریخ دەستنیشان
کردووە کە وەک ئەشکەوتی ژێرزەوی یان تونێل دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا وەک یەکێک لە
نهێنییە مشتومڕاوییەکانی مەریخ دەمێنێتەوە و پێویستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی
زیاترە.