بەفەرمی کۆمپانیای لایەنسگەیت رایگەیاند، بەشی پێنجەمی
زنجیرە فیلمی جۆن ویک لە بەرهەمهێناندایە و کیانو ریڤز دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵبینین لە
کارەکتەری جۆن ویک.
دوای ئەوەی بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمەکە نمایشکرا
هەمووان بۆ ئەوە دەچوون کۆتا بەشی جۆن ویک بووە، بەڵام کەمێک لەمەوبەر کۆمپانیای
بەرهەمهێنانی لایەنسگەیت رایگەیاند، فیلمەکە لە ئێستادا لە پەرەپێداندایە و کیانو
ریڤز دەگەڕێتەوە بۆ کارەکتەری جۆن ویک لە بەشی پێنجەمدا.
ئادەم فۆگلسن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە هیچ وردەکارییەکی
لەبارەی چیرۆکی بەشی پێنجەمی جۆن ویک ئاشکرا نەکرد، بەڵام پشتڕاستی دەکاتەوە کە
ستاهێلسکی و ریڤز بە ڕواڵەت چیرۆکێکیان دۆزیوەتەوە کە شایەنی ئەوە بووە بەشی پێنجەم
کاری لەسەر بکرێت.
دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠١٤ یەکەم بەشی فیلمی جۆن ویک
نمایشکرا و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، دواتر سێ بەشی تری لێ بەرهەمهێنرا و لە
ئێستاشدا کار لەسەر بەشی پێنجەم دەکرێت.