ڤیتامین D زۆر گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک و کارکردنی بەرگری لەش و ڕێکخستنی ئاستی کالیسیۆم لە جەستەدا.
				ماڵپەری nhs.uk  لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە
دەکات جەستە بە بەرکەوتنی پێست بە تیشکی خۆر دەتوانێت بە تەنیا ڤیتامینDبە ڕێژەی لە نێوان ٨٠ بۆ
٩٠% بەرهەم بهێنێت.
بۆ ئەم مەبەستە، سەنتەرەکە پێشنیاری بەرکەوتنی خۆر دەکات بۆ ماوەی تا ٢٥
خولەک بە ڕێژەی سێ جار لە هەفتەیەکدا، بە لەبەرچاوگرتنی بەرکەوتنی نزیکەی چارەکێکی
رووی جەستە، واتە رووخسار، قۆڵ و قاچ.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینDجەستە دەتوانێت بڕی پێویست وەربگرێت ، وەک جگەر، هێلکە،
قارچکو ماسی چەور وەکسەلەمون
و ماکرێل،
	ئەوەش باسکراوە، ڤیتامینDگرنگییەکی زۆری هەیە بۆ
تەندروستی؛ وەک چۆن یارمەتی جەستە دەدات بۆ هەڵمژینی کالیسیۆم کە گرنگە بۆ
تەندروستی ئێسک، هەروەها کار لەسەر بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەکات،
کاریگەری ئەرێنی لەسەر باری دەروونیش هەیە.