دوای لەدەستدانی 50 ملیۆن دۆلار؛ ئەلپاچینۆ رووبەڕووی مایەپوچبوون دەبێتەوە

PM:04:26:24/10/2024

664 جار خوێندراوەتەوە

ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی و خاوەن خەڵاتی ئۆسکار، ئەلپاچینۆ، لە لێواری مایەپوچبووندایە، دوای ئەوەی خەرجییە ناپێویستەکانی بووە هۆی ئەوەی ٥٠ ملیۆن دۆلار لەدەست بدات.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن بی سی، ئەلپاچینۆی تەمەن ٨٤ ساڵ، کە بە ڕۆڵەکانی لە فیلمە بەناوبانگەکانی وەک "گادفازەر" و "سکارفەیس" و "بۆنی خۆشی خانمێک" و چەندین فیلمی تر ناسراوە، راگەیاندووە، خەرجییە زیادەکانی ئەو ئەکتەرە بەناوبانگە وایکردووە بکەوێتە حاڵێکی نالەبارەوە و لە ئێستادا لە لێواری مایەپوچبووندایە.

ئەلپاچینۆ ساڵانە ٤٠٠ هەزار دۆلار دەدات بۆ پاراستنی باخچەی ئەو خانووانەی تێیدا نەدەژیا، ئەمە جگە لەوەی پارەی ١٦ ئۆتۆمبێل و ٢٣ مۆبایلی دەدا، بەبێ ئەوەی ئاگاداری بێت، تا ئەو کاتەی شتەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچوون.

بێباکی ئەلپاچینۆ تاکە هۆکاری ئەو زیانە گەورەیە نەبوو، بەڵکو بە خراپی بەڕێوەبردنی پارەکەی لەلایەن ژمێریارەکەی خۆیەوە بوو، سەرەڕای ئەم زیانانەش، ئەلپاچینۆ هەرگیز گومانی لە توانای خۆی نەکردووە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی خۆی، ئەمە لە کاتێکدایە و بە وتەی خۆی، پێشتر لە چەند فیلمێکدا بەشداریکردووە تەنها بۆ ئەوەی پارەی دەستبکەوێت.

ئەلپاچینۆ یەکێکە لە بەناوبانگترین و دیارترین ئەکتەرەکانی هۆڵیوود کە بەشداری لە چەندین فیلمی بەناوبانگدا کردووە و بەشێكی زۆریان نمرەیەکی بەرزیان لەلای رەخنەگران و بینەران تۆمارکردووە، خاوەنی یەک خەڵاتی ئۆسکارە و هەشت جاری دیکەش پاڵێوراو بووە بۆ وەرگرتنی، لە بەناوبانگترین فیلمەکانی: Godfather, Godfather II, Scarface, Dog Day afternoon, Scent of a woman, Heat .