تەندروستی ددان
نیشاندەرێکی گرنگە کە ڕەنگدانەوەی بارودۆخی گشتی جەستەیە، ڕەنگە ڕەنگی ددان ئاماژەی
کێشەی تەندروستی شاراوە بن.
لە ماڵپەڕی " 7news"
بڵاو کراوەتەوە، کە تیشک دەخاتە سەر هۆکارەکانی گۆڕانی ڕەنگی ددانەکان، و چارەسەرە
ئەگەرییەکان بۆ پاراستنی زەردەخەنەیەکی گەشاوە و سەرنجڕاکێش.
توێژینەوەکان
ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک خووی ڕۆژانە کاریگەری زۆری لەسەر ڕەنگی ددان هەیە.
لە نێو ئەو
خووانەدا خواردنی ئەو خواردن و خواردنەوانەیە کە جێپەنجەی هەمیشەیی لەسەر ددانەکان
بەجێدەهێڵێت، وەک قاوە و چا، توو ، چەوەندەری سوور، زەردەچەوە.
جگەرەکێشان ڕۆڵێکی
سەرەکی دەگێڕێت لە گۆڕینی ڕەنگی ددانەکان، بەو پێیەی نیکۆتین لەسەر ڕووی ددانەکان
دەنیشێتەوە و دەبێتە هۆی زەردبوونیان و لەدەستدانی دەروشاوەیەکەی.
جگە لە هۆکارە دەرەکییەکان،
هۆکاری ناوخۆیی هەن کە بەشدارن لە گۆڕانی ڕەنگی ددانەکان.
لە نێو ئەم هۆکارانەدا
بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان و تەواوکەری خۆراکی کە فلۆرایدیان تێدایە، کە دەبێتە
هۆی گۆڕانی رەنگی ددانەکان.
هەروەها گۆڕانی ڕەنگی
ددانەکان نیشاندەری نەخۆشییە مەترسیدارترەکانە، وەک نەخۆشی جگەر، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی
ئاستی بیلیروبین لە خوێندا، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی ددانەکان بە ڕەنگێکی زەردی
ناسروشتی.
سپیکردنەوەی پیشەیی
لە لای پزیشکی ددان بە یەکێک لە کاریگەرترین ڕێگاکان دادەنرێت بۆ لابردنی ڕەنگی زەردی
ددانەکان، بەو پێیەی مادەیەکی سپیکەرەوەی زۆر چڕ بەکاردەهێنرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامیکی
تەندروست، ئەم شێوازە دڵنیای دەدات لە لابردنی پەڵەکان، ئەمەش دیمەنێکی سپی و گەشاوە
بە ددانەکان دەبەخشێت.
بۆ پاراستنی ئەنجامی
سپیکردنەوەی ددانەکان یان بۆ ئەوەی بەگشتی ڕەنگی ددانەکان نەگۆڕێت، پێویستە
ئاگاداری ئەوە بێت کە ڕۆژانە بە بەکارهێنانی هەویری ددان و فڵچەی ددان لانیکەم دوو
جار لە ڕۆژێکدا ددانەکان بشۆرێت.
جگە لەوەش
پاککردنەوەی بۆشایی نێوان ددانەکان بە بەکارهێنانی پەتی ددان دوایی هەموو ژەمەکان،هەروەها پاککردنەوەی زمان.
هەمیشە لەبیرت بێت
کە سەردانی پزیشکی ددانەکەت بە بەردەوامی هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستنیشانکردنی هەر کێشەیەکی
تەندروستی سەرەتایی کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ڕەنگی ددانەکانت و تەندروستی گشتی دەم
و ددانت هەبێت.