پیاوان کەی ژنەکانیان بەجێدەهێڵن؟

PM:07:26:12/10/2023

9828 جار خوێندراوەتەوە

هۆکاری دارایی دەبێتە هۆی ئەوەی پیاو بێزار بێت لە ژنەکەی، پارە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە بۆ خێزان، دەبێت بە ئاشکرا لە نێوان هاوسەرەکاندا بێت، هەر لایەنێکیش نابێت تەنها بیر لە خۆی بکاتەوە.

ماڵپەڕی "الجزیرة " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند هۆکارێکی بەجێهێشتنی پیاوان لای هاوسەرەکانیان کردووە، ئەوانیش:

١. هەست دەكات خیانەتی لێدەكرێت لەلایەن تۆوە، ئەم خیانەتەش تەنها ئەو لایەنە ناگرێتەوە پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی تر دروست بكەیت، بەڵكو خیانەت لە بەڵێنەكانیش هەیە، كاتێك بەڵێنی پێدەدەیت و نایبەیتە سەر.

٢. پیاو هەست دەکات زیاتر لە کاری خۆی دەکات، وەک ئەوەی بەرپرسیارێتی دارایی بە تەنیا لە شان بگرێت، بارگرانی کارەکانی ماڵەوە، یان بەرپرسیارێتی منداڵەکان لە ئەنجامی سەرقاڵی یان لاوازی ژنەکە.

٣. کاتێک پیاو هەست دەکات کە کۆنترۆڵ دەکرێت و هەمیشەفەرمانی پێدەکرێت ئەوا رقی لە ژنەکەی دەبێتەوە و بە خێرایی لە پەیوەندییەکە خۆی رزگار دەکات.

٤. هەست دەكات پشتگوێخراوە لەلایەن تۆوە، كاتی پێویستی بۆ تەرخان ناكەیت.

S.A