چەند ئامۆژگارییەک بۆ پاراستن و گەشەکردنی نینۆکەکان

PM:10:50:18/09/2023

724 جار خوێندراوەتەوە

زۆرێک لە خانمان بەدەست کێشەی گەشەی نینۆک و بێهێزی و شکانی نینۆکەوە دەناڵێنن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " راي اليوم" دا چەند ئامۆژگاریەک دەخاتەڕوو بۆ بەرەو پێشبردنی گەشە و تەندروستی نینۆکەکان، ئەوانیش:

١. خواردنی تەندروست: خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە بایۆتین و ڤیتامین Eو پرۆتین وەک ماسی و فاسۆلیا و گوێز یارمەتیدەرن بۆ بەرەو پێشبردنی تەندروستی و گەشەی نینۆک.

٢. دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی زۆر لەگەڵ ئاو: بەرکەوتنی نینۆک بە ئاو پێویستە زۆر کەمبکرێتەوە، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی لەدەستدانی شێ و شکاندنی نینۆک.

٣. سوود وەرگرتن لە تیشکی خۆر: خۆر ڤیتامین D دابین دەکات ئەمەش پێویستە بۆ تەندروستی و گەشەی نینۆکەکان.

٤. بەکارهێنانی زەیتی سروشتی: وەکو زەیتی زەیتون یان زەیتی بادەم بدەیت لە نینۆکەکان بۆ شێدارکردن و بەهێزکردنی.

٥. دوورکەوتنەوە لە گازگرتنی نینۆک: چونکە ئەم خووە خراپە دەبێتە هۆی تێکچوون و شکاندنی نینۆکەکان.

٦. پاک راگرتنی نینۆکەکان: پێویستە دڵنیا بیت لە پاک و خاوێنی نینۆکەکان، بۆ ئەوەی تووشی خوران و هەوکردن نەبێت.

٧. پشوودان و خەوێکی باش: پێویستە بەشی پێویست بخەویت و پشوو بدەیت، چونکە خەوی باش بەشدارە لە بەرەو پێشبردنی گەشەکردنی نینۆکەکان.
A.A