سەردێڕ:

کوردەکانی بەریتانیا سەرقاڵی چین؟

PM:08:16:18/05/2025
3768 جار خوێندراوەتەوە
پەری محەمەد
+ -

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو بابەتێک زۆربەی کوردانی ئەوروپاو بەریتانیایان سەرقاڵکردووە، کە دزین و بردنی پارەی خێرخوازی مزگەوتەکانە، لەلایەن چەند بانگ خواز و مەلایەکی کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتەوە کۆکراونەتەوە و باس لە دیارنەمانی پارەیەکی زۆر دەکرێت.

ناو بەناو گرتەی ڤیدیۆیی بڵاو دەکرێتەوە کە چۆن داوای خێر و حەسەنات لەو کۆچبەرە نوێژ خوێنانەیان دەکرد، ئاشکرایە ئەوەی کەسێک یان ناسراوێکی لە بەریتانیا یان هەر وڵاتێکی ئەوروپی بێت دەزانێت بەدەست هێنانی پارەی زۆر جگە لە ئیشی ڕەش چەن سەختە بە کاری سپی و پاک چەن قورسە پەیدا کردنی پارە!؟

ئێستاش چەند موسوڵمانێکی کۆچبەر کە ڕوویان لە هەندێک لەو مزگەوتانەکردبوو، ئەوان بە مەستی خودا پەرستی بە جێگەیاندنی ئەرکی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بۆیە لەوەتەی ئەم بابەتە بڵاو بووەتەوە خەڵکی بۆ مەلا و بانگوازەکان بە لاقرتیەوە وەک هەندێکیان باسی دەکەن دەڵێن، بە پارەی كرێكاری و غەسل، مامۆستای بەڕێز خانوو بە ٥٠٠ هەزار پاوەندی ناکڕدرێ!؟
تێبینی جدی ئەمەیە کە بۆچی کورد لەناو هەموو نەتەوە کۆچبەرەکانی بەریتانیا بەم شێوەیە دەژین؟ میدیا و حکومەتی بەریتانیاش سەرقاڵی شەڕو لێدانی ناوخۆی کوردەکانیان؟ لەبری داوا کردنی مافی نەتەوەکەیان شەر و لێدان و خۆپیشاندان لە دژی یەکتر دەبینین؟ هەموو نەتەوە بێ دەوڵەتەکان سەرقاڵی لۆبی و خەمی نەتەوە و خاکەکەی خۆیانن، کەچی ئەم بەڕێزانەش بەم شێوەیە سەرقاڵی خۆپیشاندان و شەڕن لەدژی یەکتر کە گوایە بانگ خواز و مامۆستایانی ئاینی لەو وڵاتە جزدانەكانیان بەتاڵ كردوون.
ئەوەتەی ئەم کێشەیە سەری هەڵداوە، لەگەڵ چەند هاوڕێیەک لەبەریتانیا قسەمکرد، هەموویان باسی ئەوە دەکەن جگە لە خواردنی پارەی نوێژخوێنان، پارەی دەرمان و دوكەڵ و سپی کردنەوەی پارە لە ئێستادا لەم ڕێگەوەیە، کە ئەمەش زۆر مەترسیە لەسەر پرس و کەیسی کۆچبەرانی کورد لە بەریتانیا.
ترێندی ئەم هەفتەیە وشەی ئەو سەتڵە فریات ئەکەوێ لەو دونیا !؟ لەبری ئەوەی مامۆستای بەڕێز وەک هەر موسڵمانێکی ئاسایی داوای خێرو چاکە کردن بکات و نوێژ خوێنان وا فێر بکات کە خێر و حەسەنات و نوێژ و ڕۆژ و فەرزەکان و ڕەوشتی جوان فریای موسڵمان دەکەوێت.
تۆ کە کۆچبەری و بە هەزار دەرد ڕێگەی بەریتانیات گرتوەتە بەرو ئێستا ژیانێک لەو وڵاتە و لە هەر شوێنێکی ئەوروپا و ئەمریکا دەژیت سەرقاڵی پێگەیاندنی خۆت و کار و فێربونی پیشەیەک و خزمەت کردنی منداڵەکانی خۆت بە، گەر موسولمانی نوێژ و ڕۆژ و خێر و چاکەی خۆت بکە، بەڵام بەدرۆ و فێڵی ئەمانە مەخەڵەتێن دەستبەرداری ئەم گروپە فێڵبازانە ببن و لە هەرکوێ بوون پشتتیان تێکەن.
بژین ئەو ژیانەی کە بە خەوینەیەوە، ڕێگای هات و نەهاتی ئیجە و ئەو ڕێگا قورس و ترساناکەی پیایدا تێپەڕین و لە سەد مەرگ ڕزگارتان بوو، بۆیە تکایە پارەکانتان مەخەنە ئەو دەستە پیس و نەگریسانەوە کە بەهیچ تێر ناخۆن.

گەلەری