سەردێڕ:

شارەوانی سلێمانی: کارکردن لە شەقامی ١٠٠ مەتری راناگیرێت

PM:11:21:12/03/2022

8532 جار خوێندراوەتەوە

تادێت لێدوانە جیاوازەکان لەبارەی پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری شاری سلێمانییەوە زیاتر دەبن و لەسەر بابەتەکە شارەوانی سلێمانی دەڵێت، "کارکردن لە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی راناگیرێت."


کۆمپانیای قەیوان کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی ناسراو بە "ئۆتۆبانی بابان" رایگەیاند، بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە، کارکردن لە پرۆژەکە راگیرا.

پاش ئەوە، وەزارەتی شارەوانی روونکردنەوەیەکی خستەڕوو و تیایدا هاتبوو، "بە سەرسووڕمانەوە ئەو هەواڵەمان لە میدیاكانەوە بیستووە، چونکە حکومەت بودجەی پێویستی بۆ سەرجەم پڕۆژەکان تەرخانکردووە."

لای خۆشییەوە، لەیلی عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی ئەوەیان پێداین کە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان و پڕۆژەکە راناگیرێت لە ئێستادا."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھەموو ھەوڵی خۆمان دەدەین لە چارەسەرکردنی کێشەکەیان و خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان."













گەلەری