سەردێڕ:

سەرۆکی ئۆکرانیا: روسیا ناتوانێت کیێڤ داگیربکات مەگەر سەرجەم شارەکە خاپوربکات

PM:10:50:12/03/2022

3544 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، "بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن و روسیاش ناتوانێت کیێڤی پایتەخت داگیر بکات مەگەر سەرجەم شارەکە خاپوربکات"، روسیاش هۆشداریدا لە بە ئامانجگرتنی ئەوهاوکارییە سەربازییانەى کە ناتۆ و وڵاتانی رۆژئاوا پێشکەشی ئۆکرانیای دەکەن.


سێرگی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، گواستنەوەی چەک بۆ ئۆکرانیا مەترسیدارە و ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانی ناتۆ بەردەوامبن لەو کارە ئەوا کاروانەکانیان دەکرێنە ئامانج.

لای خۆشییەوە، دیمیتری کۆلیبا وەزیری دەرەوی ئۆکرانیا رایگەیاند، روسیا لە هەوڵدایە ریفراندۆمێکی ساختە لە ناوچەی خیرسۆن ئەنجامبدات تاوەکو ناوچەکە بکاتە هەرێمێکی جیابووە لە ئۆکرانیا، دەشڵیت،ئەگەرچی شاری ماریۆپۆڵ لەلایەن هێزەکانی روسیاوە گەمارۆ دراوە بەڵام تاوەکو ئێستا لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئۆکرانیا دایە.

سەرباری ئەوەی چەند گەڕێکی دانوستانلە نێوان روسیا وئۆکرانیا بەڕێوەچووە، بەڵام شەڕوپێکدادانەکانماوەی ١٧ رۆژە بەردەوامن، نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئاماژە بەوەدەکات تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانیا ئاوارەبوون.













گەلەری